‌ پیرانشار:دامەزرێنەر و بەرپرسی ڕیکخراوی پشتیوانانی ئاژەڵان ماوەی مانگێکە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵەکان د. فایق ساوجبڵاغی، بەرپرسی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئەنجومەنی “پشتیوانانی ئاژەڵان” لە پیرانشار مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەرچەند بنەماڵەکەی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاریان کردووە بەڵام ئەوان بەردەوام حاشایان لەوە کردووە کە د. فایەق لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کرابێت .
دواجار لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە کورەکەیان لە لایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کراوە.
د.فایق ساوجبڵاغی پێشتر لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژینگەپارێزی چالاکی هەبووە بەڵام دواتر ڕێکخراوی پشتیوانانی ئاژەڵان دامەزراند کە بە شێوەیەکی فەرمی تۆمار کراوە .
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ د. فایەق ساوجبڵاغی زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners