بۆکان:ئازاد بوونی دوو بەندکراو بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەشید ڕەحیمی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەرێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.ڕەشید ڕەحیمی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
هەروەها چیا ئاقابەیگپوور، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
چیا ئاقابەیگ پوور تەمەن ٢٨ ساڵ بەرەبەیانی پێنج شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و دەستبەسەر کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners

Telegram (https://kurdtechnik.com/peiwest/?key=EZXP1CHvfRaG3AtksVrbJZzBmT09VR7Uf0Xd3CWtCF4=)