ناروونی چارەنووسی هاووڵاتیکی خەلکی بانە دوای دەستبەسەرکردنی

خۆڕاگری: سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کامیل ساڵحی”، کوڕی قادر و خەڵکی بانە، چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە یەک مانگ لەمەوبەر بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.کامیل ساڵحی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ کامیل ساڵحی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners