دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی مێرمنداڵ لە شاری سەردەشت

‌ خۆراگری: ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت هاووڵاتیکی تەمەن ١٥ سالیان بە ناوی محەممەد فەردانی کوری رەسووڵ خەڵکی شاری میراوا بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەریان کردووە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners