درێژ کردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی ئیبراهیم تاریمورادی لە شاری سنە

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان، لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە، ماوەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی “ئیبراهیم تاریمورادی”، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی گوندی “ئەمرۆڵە” سەر بە شاری سنەی، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە. شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیبراهیم تاری مورادی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە” و “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر”، بێبەش بووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners