دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی سپا

‌خؤڕاگری پاش بڵاو کردنەوەی هەواڵی دەسبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە زانراوە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا تەقەیان لە دوو کەس لەو گیراوانە کردووە و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
لە کاتی دەسبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا تەقەیان لەماشینی “ئەسعەد ڕامین کردووە” و لە ئاکامدا ناوبراو بریندار بووە و هەروەها داود ڕەحیمی تەمەن ٣٥ ساڵ و برای خێزانی ئەسعەد چەندین گوللـەی بەرکەوتووە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
جێگای ئاماژەیە کە شادی ڕەحیمی هاوژینی ئەسعەد ڕەحیمی ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای نەغەدە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا بنەماڵەی ڕەحیمییان ئاگادار کردووەتەوە کە داوود لە بەشی ” ئای سی یوو” لە ژێر چاوەدێریی پزشکیدایە، بەڵام نەیانوتووە لەکوێ ڕاگیراوە یان لە کام نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
شایانی باسە کە هەمان ڕۆژ” ڕامین ڕامین” کوڕی ئەسعەد و” سەردار ڕامین” برازای ئەسعەد دەسبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners