سەپاندنی سزای بەند کران بە سەر شێرکۆ تابناک

خۆڕاگری: لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر “پەیمان ڕۆستەمی” هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی “شێرکۆ تابناک” بە ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە.

دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی”پڕوپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” تاوانبار کردووە و ئەو حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە رەسمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی دەستبەسەر دەکرێ و ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادگایی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کراوە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners