دوو چالاکی میدیایی لە شاری سەردەشت لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە لێپرسینەوەیان لێ کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو چالاکی میدیایی و ژینگەپارێز لە شارەکانی ڕەبەت و سەردەشت بە ناوەکانی ئەبووبەکر ئیسماعیلی و محەممەد مەمەندزادە، لەلایەن “پۆلیسی فەتا”وە بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
ئەو دوو چالاکەی بواری ڕاگەیاندن بە فەرمانی داواکاری گشتی و بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەر کێشەکانی خەڵک و بچڕانی ئاوی شاری سەردەشت و ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری “زێی بچووک” بۆ گۆلی ورمێ، بانگ کراون و دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە و واژۆی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners