پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتییەکان پێنج هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، سەردار ڕامین ،ڕامین ڕامین و داوود ڕەحیمی”، خەڵکی گوندەکانی “قاڕنێ” و “چەقەڵ مستەفا” سەر بە شاری نەغەدە، دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتیانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners