خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان مامۆستایەکی ئاینی خەڵکی شاری شنۆ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان ،بە ناوی جەبار پیش ئاهەنگ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
جەبار پیش ئاهەنگ خەڵکی گوندی گڵازی شاری شنۆ و پێش نوێژی گوندی خانلەری ئەو شارە بووە و لەکاتێ گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
هەتا ئێستاهیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners