خۆراگری: ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لوقمان نیکزاد هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان دوای سێ مانگ و دە ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.
لوقمان نیک زاد لەماوەی دەستبەسەر کردنەکەی لە دەستبەسەرگەکانی شارەکانی سنە و مەریوان لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
لوقمان نیکزاد تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners