سولەیمان سوڵتانی دوای یەک مانگ لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی سولەیمان سوڵتانی، هاووڵاتیکی تەمەن ۵٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار، دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.
سولەیمان سوڵتانی، ڕۆژی شەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

سولەیمان سوڵتانی تەمەن ۵٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners