خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی “هۆشیار شەعبانی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری سنە کراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هۆشیار شەعبانی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners