عەزیمە ناسری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان ١٤٠٠ هەتاوی عەزیمە ناسری بە بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ورمێ ئازاد کرا.

عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان ڕۆژی ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرا. جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتریش ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners