‌ سەردار ئالانی بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ۆژی دووشەممە ی١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتیکی خەڵکی ئاوایی سینگان سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەردار ئالانی” کوڕی لوقمان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابووە .
سەردار ئالانی کە خوێندکاری ئەندازیاری کشتوکاڵیە لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سپا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners