‌ خەبات مەفاخری و شەمزین محەمەدی دوو چاڵاکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، “خەبات مەفاخری” چالاکی ژینگەیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو چالاکە کوردە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە.

خەبات مەفاخری ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژ بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە ماڵەکەیدا لە سنە دەسبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی ماوی لێپێچینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو. هەروەها ڕۆژی دووشممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی شەمزین محەمەدی خەڵکی گوندی ئاڵی کەندی سەر بە شاری بۆکان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگای کردنەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ پێشاندانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە دیار نییە ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners