‌ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەیدەر خزری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

حەیدەر خزری خەڵکی گوندی نەمنجە و دانیشتووی شاری پیرانشار بووە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ، بە لێدان بێڕێزی کردن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی حەیدەر خزری و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners