‌ سەلاح عوسمانی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا


خۆڕاگری:دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەلاح عوسمانی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “خەراپە” ی سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە تا کاتی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.‌ ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners