گواستنەوەی چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری شنۆ

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی فەرهاد مەعرووفی،عوبێد ئەنوەری،جەلال قادرزادە،رێبوار چارەکەداری کە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵ بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە گواسترابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ورمێ ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترانەوە. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners