‌ جاوید ڕەحمان: بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لەوپەڕی خراپیدایە

ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ ئێران، لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا بە ئاماژە بە بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێراندا وتی: مافی مرۆڤ لە خراپترین دۆخی خویدایە و بەردەوام بەرپرسانی ئێرانیی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.
جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی هەینی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا کە بڵاویکردووتەوە، بە ئاماژە بە بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێران وتی: ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لەلایەن ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی سپاوە لەژێر ئەوپەڕی گوشاردان.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی لە ئێراندا و سەپاندنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆمار وتی: لە کاتی بەرپرسایەتی ناوبراو وەکوو بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران، ڕووداوگەلێکی زۆرمان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وەکوو لە سێدارەدانی منداڵان، ئەشکەنجە، دانپێدانانی زۆرەملێ و دەسبەسەرکردنە هەڕەمەکییەکانی ناوندە ئیتلاعاتییەکان بینیوە.
لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا تیشک خراوەتە سەر سەرکوتی بەربڵاو و کوشتنی خەڵکی ناڕازیی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن بەرپرسانی ئێرانیەوە بە تایبەتی خامنەیی وەکوو بڕیاردەری سەرەکیی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو بەرپرسی پێشووی دەزگای قەزایی ئێران.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners