دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بۆ جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانیان دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “سیروان ئەرغەوانی”، کوڕی خوداکەرەم، “فەرزاد سادقییان”، کوڕی حەبیب و خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”، سەر بە شاری سنە، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانیان ڕەوانەی بەندیخانە ئەو شارە کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی گەلاوێژی ٩٨، پاش بانگهێشکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەرکران و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە مانەوە و دوای کۆتای لێپرسینەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە، دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان ئازاد کرابوون.
سیروان و فەرزاد، لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەر کامەیان بە ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کران کە دواتر ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ هەر کامەیان، بۆ ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners