سزای یەک ساڵ بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ سمکۆ مەعرووفی

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتی بە سەر سمکۆ مەعرووفی، لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەلکی شاری بوکان پشتڕاست کردەوە.

سمکۆ مەعرووفی، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی”وڵات”، لە بەهاری ئەمساڵ دا لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری بوکان بە تۆمەتی پروپاگەندەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات مەحکووم کرا بوو.
ناوبراو له ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بوکان دەستبەسەرکرا، ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners