خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی، چرۆ(ژاله ئەحمەدی) مامۆستاێ زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵایەتی و کلتووری زاگرۆس لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناریار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان چرو ئەحمەدیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کردووەو دەستیان بەسەر کەل وپەلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە.
چرۆ ئەحمەدی، خاوەنی بڕوانامەی موهەندسی کیمیایەو خوێندکاری ڕاگەیاندن لە زانکۆی پەیام نووری سنەیە، تا ئێستا هۆکاری دەست بەسەر کردنی ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی دیار نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners