خەبات مفاخری هاووڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەرکرا

‌خۆڕاگری: سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڵاتییەک بە ناوی خەبات مەفاخری خەڵکی سنە و ئەندامی کۆمەلەی کوردستانی سەوز کە لە بواری ژینگە دا چاڵاکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتر لە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دوای چوار مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners