دوو دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری ورمێ بە دانانی بارمتە ئازاد کران


خؤڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی خورشید ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی زێوە و جەلال ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی “بەردەکەشک” سەر بە شاری ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی تا کاتی دادگای کردنیان ،لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ ئازاد کران.
شایانی باسە یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادوەر لە لایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و گوازرانەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکان ئیتلاعات لە شاری ورمێ.
تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners