خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی خالید نارین هونەرمەندێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شورشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی پرووپاگەندە دژی کوماری ئیسلامی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی راگەیاندنی ئەم سزایە ماوەی ٢٠ ڕۆژی مۆڵەتی هەیە کە تانە لەو بڕیارەی دادگا بدات .
خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی سەقز لە ساڵانی ڕابردو بۆ چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کراوە، دوا جار لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و پاشان بە بارمتە ئازاد کرابوو.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners