‌ هەوڵێکی دیکەی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان

خۆراگری:بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قەڵادزێ، هەوڵێ تیرۆرکردنی دەدرێ.

دوێنێ ٢١گەلاوێژی ١٤٠٠ کەسێکی نەناسراو بە ناوی سواڵکردن چۆتە ماڵی کاک دارا بەیگزادە، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی لە شاری قەڵادزێ و سوراغی کاک دارای لە خێزانی پرسیوە و رۆیشتووە. ھەمان کەس بە سەروچاوداپۆشراوی، ئێوارە بە درەنگانەوە دووبارە ھاتوتە نێو حەوشەی ماڵی کاک دارا و دیسان پرسیاری ناوبراوی کردوە. خێزانی کاک دارا کە لە کابرا مەشکووک دەبێ بەدوایدا چووە و کەسەکە سواری سەیارەیەکی جام رەش بووە کە وەک دەرکەوتووە دوو کەسی دیکەیشی تێدا بووە و بە خێرای شوێنەکە بە جێ دەهێڵن.
بەرپرسانی پێوەندیداری حیزب هێزەکانی ئاسایش و دژە تێرۆریان لەم هەوڵە تێرۆریستییە ئاگادار کردۆتەوە و چاودێری ماڵی کاک دارا و گەڕەکەکە دەکرێ.‌ ‌ ‌ ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners