خۆڕاگری: حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی کورد کە بە سزای لە سێدارە دان مەحکووم کراوە مەترسیی جێبەجێکرانی سزاکەی لە سەرە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگوستەریی سنە، داوای دیوانی بەرزی تاران، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پەروەندەی حەیدەر قوربانی ڕەتکردۆتەوە و سزای سێدارەی ناوبراوی بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران بەڕێکردووە.
بنە ماڵەی حەیدەر قوربانی لەم بارەوە رایگەیاندووە کە “ئێمە بە پێی ماددەی ٤٧٧ داوامان لە دیوانی بەرزی ئێران کردبوو کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر حەیدەر قوربانی پێچەوانەی شەرع و پێچەوانەی یاسا بووە و ئەوانیش پەروەندەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوە گەڕاندبوویەوە بۆ دادگوستەری شاری سنە.
بنەماڵەی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ چوونەتە دادگوستەری شاری سنە و ئەوانیش وتوویانە ئێمە داواکاری ئێوەمان ڕەت کردۆتەوە و سزای لەسێدارە دانی حەیدەر قوربانی بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکان لە شاری کامیاران بەڕێکراوە.
هەروەها رایانگەیاندووە کە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی کامیارانیان کردووە و ئەوانیش پشتڕاستیان کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە بە زویی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەڕێدەکرێت و سزای سێدارەکەی لەوێ جێبەجێ دەکرێت. ئەو بەندکراوە سیاسییە کە رۆژی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی گەڵ برایەکی خێزانی بە ناوی ” مەحموود سادقی” لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوون، چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا و بە وتەی کەسە نزیکەکانیان لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و رۆحیدا بوون و لە ئاکامدا حەیدەر قوربانییان ناچار کرد کە لە کاناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تیڤی بە زۆرەملێ دانپێدانان بکات.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners