خۆڕاگری: بە تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک لەدەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “شوان شێخە” و “کاوە شەریفی”، خەڵکی شاری سەردەشت، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە لەو ماوەی دا، هیچ پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها بوونی پارێزەر، بێبەری کراون.
تا ئێستا بەدوادا چوونەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کورەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە،ئاوەندە ئەمنییەکانیش،هیج وەڵامێکی روونیان نەداوەتە بە بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر کراوانە.
شوان شێخە و کاوە شەریفی، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە شاری سەردەشت، دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners