دوکتور ناسر هیممەتی بۆ جێبەجێکردنی سزای دوو ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر کرا

خۆراگری: دوکتور ناسر هیممەتی، پزشکی دەروون ناس و وەرگێڕ، خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٩ی گەلاوێژ دوای سەردانی کردنی نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی ئیسفەهان دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای دوو ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی دەستگرد کرا.

شایانی باسە کە دوکتور ناسر هیممەتی لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨هەتاوی دا بە دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی گەڵاڕێزان، لە ماڵەکەی خۆی لە ئیسفەهان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای لێپرسینەو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. پاشان لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠دا لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسڵامی ئەم شارە بە تۆمەتی ،پڕووپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و بیرێزی کردن بە بەرپرسانی نیزام، دادگایی کرا و سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners