دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی پیرانشار

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “بەهادین مستەفانژاد” کوڕی “محەممەد”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “بەرکەمران” سەر بە شاری پیرانشار،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی
لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هەر لەو پێوەندیە دا ڕۆژی ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی “گەرگوولی سەرێ” بە ناوەکانی “ئەرسەلان پوور محەممەد”، “ڕەحمان قادری” و “مزەفەر ئەحمەدی” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ ئیزنی دادوەر دەسبەسەر کران.

شایانی باسە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان و شۆێنی راگیران و ئەتۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners