‌دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیەک لە شاری بۆکان

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیەک بە ناوی”ڕەشید ڕەحیمی”خەڵکی شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی شۆێنێکی نادیار کراوە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی رەشید ڕەحیمی هەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسر کەل و پەلی کەسی ناوبراو داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن. هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو هەروەها شۆێنی ڕاگیرانی ڕەشید ڕەحیمی دیار نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners