خۆڕاگری:ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژ، ٨هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی”شەفیع شێخه” ، “فەیسەڵ عەلی ئابادی”، لوقمان تاهێری”،” جبرئیل شەعبانی”،” فەردین بایەزیدی”،” جەمال قاسمی”،” غەفور ئیسپەندار” و” شۆڕش بەرهەم”، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە دادگایی کران. جێگای ئاماژەیە کە ئەم ٨ هاووڵاتییە بەفرانباری ساڵی پار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بەدانانی بارمتە ئازاد کران. ئەو هاوڵاتییانە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوون.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=332
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستاگڕام: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..