خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژ، هادی تەنوومەند، چالاکی کرێکاری خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ئەو شارە دوای ١٤ مانگ مانەوە لە بەندیخانە بە مەبەستی تێپەراندنی باقی حوکمەکەی لە دەرەوەی زیندان بە پێبەندی الکترونی لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کرا.
“هادی تەنوومەند”، ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ٩١، وێڕای ٥٧ کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە کۆڕی گشتیی ساڵانەی ئەو کۆمیتەدا، لە شاری “کەرەج” دەسبەسەر کرابوو و دواتر بۆ زیندانی “ڕەجایی شار” ڕاگوێزرابوو.
ئەو چالاکە کرێکارییە، پاش ئازادکرانی لە زیندانی “ڕەجایی شار”ی کەرەج، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام” دادگایی و بە ٤٢ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان ٩٨، ئەو ئەندامەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بۆ تێپەڕاندنی ٤٢ مانگ زیندانیی تەعزیری، بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا.ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners