‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی”عەزیمە ناسری”خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتریش ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners