هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

‌ خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”لووقمان عەزیزی”خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. جێگای ئاماژەیە”لووقمان عەزیزی”پێشتریش لە سێزدەی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکان کرابوو و پاش سێ ڕۆژ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا. ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندە دژی حکوومەت بە ١٦ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو کە پاشان لە پووشپەڕی ١٣٩٦ لە دادگای پێدا چوونەوە ئەو حوکمە کەم کرایەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre