هێزەکانی ڕێژیم چەند کەس لە خۆپیشاندەرانی کرماشانیان بریندار کرد

خۆڕاگری:ئێوارەی ڕۆژی ٤ی گەلاوێژ لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکی دەڕەدرێژ لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانیی لە خووزستان و ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕێژیم ھەموو ڕێگاکانی ھاتن و چوون بۆ دەڕەدرێژیان داخست.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری کرماشان لە گەڕەکی دەڕەدرێژ، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیی لە خەڵکی خووزستان و هەروەها نەبوونی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەکە، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی کە لەگەڵ دەسڕێژی هێزەکانی ڕێژیم ڕووبەڕوو بوون و ئەمانیش وڵامیان دانەوە و بە دەستی بەتاڵ بەرەنگاری ئەو هێزانە بوونەوە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندان، ھێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم تەقەیان لە خەڵک کردووە و چەند کەس بریندار بوونە.
لەگەڵ بەربڵاوبوونەوەی ئاستی خۆپێشاندانەکە، یەگان ویژەی ڕێژیم چوار دەوری ئەو گەڕەکەیان داوە و ڕێگەیان نەداوە لاوانی شوێنەکانی دیکە لە شاری کرماشان بەو خۆپێشاندانە پەیوست ببن.
شایانی باسە ھەواڵەکان باس لە برینداربوونی چوار لاوی دەڕەدرێژ و ئەندامێکی هێزەکانی ڕێژیم دەکەن.
هەروەها شەوی ٤ی گەلاوێژ ھێزەکانی ڕێژیم ھاتوونەتە نێو گەڕەکی دەڕەدرێژ و دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری و بە زیاتر لە ١٠٠ لاوی دەڕەدرێژیان دەسبەسەر کردووە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners