بانگهێشت کردنی باوکی بەندکراوێکی سیاسی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “خەلیل عەینی”، خەڵکی گوندی “سینگان” سەر بە شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی ڕۆیشتنی کوڕەکەی بە ناوی “سەدیق عەینی” زیندانی سیاسی کورد بۆ دەرەوەی ئێران، بانگهێشت کردووە و داوایان لە ناوبراو کردووە کە هەرچی زووتر کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ نێوخۆی ئێران.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، سەدیق عەینی،بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ئەردەبێڵ بەند کرابوو، پاش هاتنەمەرەخەسیی لە ئێران چووەتە دەرەوە.

١٩ی ڕێبەندانی ٩٦، ئەو زیندانییە سیاسییە کە لە لایەن دادگای نیزامیی شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” ١٠ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپا ، دوای تانە لێدان و پشتڕاستکردنەوەی ئەو حوکمە لەلایەن دیوانی باڵای وڵات، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ را بۆبەندیخانەی ئەردەبێڵ گواسترایەوە.

سەدیق عینی ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٦، لەلایەن ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners