‌ کوژران و بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە

خۆڕاگری: لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرەیدون ساڵحی” خەڵکی بۆکان کوژراوە.

هەروەها لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا چەندین کۆڵبەری دیکە بریندار دەبن کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراونەتەوە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners