خنکانی کچێکی پەنابەری کورد لە ئاوەکانی یونان دا

خۆڕاگری: کچێکی پەنابەری خەڵکی پاوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی یونان گیانی لە دەستدا.

لە ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی “کریت”ـی یونان کچێکی لاو بەناوی “مونیرە حەیدەری” خەڵکی گوندی “زەردۆیی” سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ، بەلەمێکی هەڵگری ٤٥ پەناخواز کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی باشووری کوردستان بوون لە ئاوەکانی دوورگەی کریتی یونان وەرگەڕا کە هەتا ئێستا ٣٧ کەسیان ڕزگار بوون و چارەنووسی چەند کەسی دیکەیان نادیارە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners