هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی سامان کەریمی بەندکراوی سیاسی کورد

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دادگای پێدا چوونەوەی دۆسیەی”سامان کەریمی”خەڵکی بانە بەندکراوی سیاسی کە پێشتر سزای سێدارە و ١١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپابوو لە لقی ٤ی دادگای پێدا چوونەوەی شاری سنە ئەو هاووڵاتییەی بە سێ تۆمەت سەرجەم بە ٩ ساڵ بەندکران مەحکووم کرد. بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٤ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆ پێشاندان سزای ٤ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەری دا سەپا. جێگای ئاماژەیە کە ماوەی بەندکرانی پێشووی بۆ ئەژمار دەکرێت. سامان کەریمی خەڵکی بانە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە و پاش سێ مانگ دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە دواجار ١٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ ی هەتاوی بە بارمتەی یەک میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners