‌ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”شێرکۆ تابناک” خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە. بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە دوای یەک حەوتوو بەندکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. جێگای ئاماژەیە پاش تێپەر بوونی چەند ڕۆژ لە ئازاد بوونی “شێرکۆ تابناک” تا ئێستا هێندێک وەسایلی شەخسی ناوبراو لە ناوەندی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراو و پێی نەدراوەتەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners