ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١٩ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ ئەندامانی ئەمجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.

خۆڕاگری: کۆبوونەوە بە ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە تایبەتی ئەو شەهیدانەی کە سەر بەرزانە چوونە بن پەتی سێدارە و تەسلیم دووژمن نەبوون دەستی پێ کرد.

دواتر بەڕێز ڕەحیم مەحموودی بەڕێوەبەری کۆبوونەوە کە دوای بەخێر هێنانی ئامادە بووان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی بە بەشدارانی کۆبوونەوە راگەیاند.

دواتر بەڕێز سەلاح خزرپوور بەڕپرسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسێکی کورتی سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە ئامادە بوان کرد.

خزرپوور لە بەشێک لە قسەکانی باسی لە ئێعدامی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی وقەڵاچوو و کۆمەل کووژی خەڵکی بێ تاوانی کورد کرد  کە لە کارنامەی ڕەشی کۆماری ئیسلامی دا تۆمار کراون.

هەروەها باسی لە نەبوونی یاسای تاوانی سیاسی لە ئێران دا لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو دا وای کردووە کە  زیندانیانی سیاسی ، وەک محاربە-شەڕ لەگەڵ خودا و ڕەسووڵی خودا-فەساد لەسەر زەوی محاکمە دەکرێن و زیندانی قورسیان بەسەر دا دەسبێنرێ و ئێعدام دەکڕێن.                                                        باسی لە پێشێل کردنی مافی ژنان کرد و کە لە چەند لاوە زووڵمیان لی دەکرێ،ژنان لە بواری سیاسیش نرخێکی زۆریان بۆ ئازادی داوە، کەم نەبوونە ئەو شێرە ژنانەی کە تەسلیمی داوا کەوتووی ڕێژیم نەبوونە و سەربەرزانە چوونەتە بن پەتی سێدارە.

باسی لە مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردوو دا کرد بۆ دوو جار لەسەر یەک لەسەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ناعەدالەتی لە بەڕێوە چوونی دادگای زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و ژینگە پاڕێز،ڕەخنەی تووند ئاراستەی کۆماری ئیسلامی کراون.هەر چەند ئەو مەحکووم کردنە لایەنی جێبەچێ کردنی نییە بەڵام هەمووی ئەوانە نیشانە و بەڵگەی بەهێزن لەسەر پێشێل کاری مافی مرۆڤ،نەبوونی چالاکی سیاسی،مەدەنی،ژینگەپاڕێز و مافی ژنان لە کۆماری ئیسلامی دا.

-لە بەشێکی تر لە قسەکانی دا باسی لە چالاکییەکانی ئەنجومەن کرد و داوای هاوکاری لە هەموولایەک کرد باسی لەوە کرد کە دۆخێکی وا دا زەروورەتی بەهێز کردنی ئەنجومەنەوە بوونی ڕێکخراوێکی داکۆکیکار لە زیندانیانی سیاسی زیاتر لە هەموو وەختێک هەستی پێ دەکرێ.

لە کۆتایی قسەکانی دا ڕآیگەیاند کە ئەنجومەن بەرەو گرتنی کۆنفرانسی چوارەمی خۆی دەچێت داوای لە ئەندامان و ئامادە بوان کرد بەشداری جیدی لە دەست نیشان کردنی ئەرک و بەرپرسیارەتییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا  بە هێزترو کاراتر ئەرکەکانیان لە بوارە دا جێبەجێ بکەن.لە کۆتایی دا بەشداران سەرەنج وتێبینی خۆیان سەبارەت ب کۆبوونەوەکە دەربڕی پێشنیارەکانی خۆیان گەیاندە بە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەن،کۆبوونەوەکە بەم شێوەیە کۆتایی پێ هات.