دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی سەردەشت

‌خۆڕاگری : چوار شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی« سەعید فەتحی نەژاد» خەڵکی گەڕەکی شایگانی مەھاباد، لەلایەن ھێزەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراوە.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراوە لە گوندی« دۆڵە توو»ی سەر بە ناوچەی وەزێنە لە شاری سەردەشت بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners