خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی “سورەیا حەقدووست” چالاکێ مەدەنی “ئەندامی ئەنجومەنی ماڵی مرۆڤ” خەڵکی مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ بەندی چاکسازی ژنان لە بەندیخانەی سنە گوازراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان سورەیا حەقدووست لەیەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا سەرەرای بەدواداچوونی بنە ماڵەی ناوبراو لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners