دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە

‌ خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەدەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ هاووڵاتیکی تەمەن ٢٨ ساڵیان بە ناوی “نەجیب دەریایی” کوری مەجید دەستبەسەر کردووە.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە بێ بوونی هیچ هەرجۆرە بەڵگەیەکی یاسایی نەجیب دەریاییان دەستبەسەرکردووە و دواتر ماڵەکەیان پشکنیوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی مەجید دەریایی لە بەردەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners