سەفیە مامەشپوور بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد بوو


خۆڕاگری: ڕۆژی دووشممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی سەفیە مامەشپوور خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی سەفیە مامەشپوور تەمەن ٤٨ ساڵ و هاوژینی عوسمان حاجی حوسێنی، ئەو پاسدارەی کە ماوەی ٢ مانگ پێش ئێستا لە لایەن جەند چەکداری نەناسراو کوژرا، دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازرایەوە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ لەمەو پێش ئەو هاووڵاتییە دوای کۆتای لێپرسینەکەی لە دەسبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سپای ورمێ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە،سەرئەنجام ڕۆژی دووشممە ٣١ی جۆزەردان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگای کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners