خۆڕاگری: دوو ژنی خەڵکی پیرانشار دوای ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەر کران و ڕاگیران لە دەستبەسەرگە ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.
بە پێی هەواڵەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەر یەک لە سەفیە مامەش پوور و گوڵاڵە مورادی خەڵکی پیرانشار دوای دوو حەوتوو مانەوە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ بۆ بەندی تایبەت بە ژنانی ئەو بەندیخانەیەگوازرانەوە.
سەفیە مامەش پوور تەمەن ٤٨ ساڵ و گوڵاڵە مورادی تەمەن ٤٧ ساڵ، دایکی زاوای عوسمان حاجی حوسێنی، کە شەوی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە جاددەی گوندی زیویەی سەر بە پیرانشار کوژرا، ئەم دوو هاووڵاتیەش هەر لەم پەیوەندییەدا دەستبەسەر کراون.
گوڵاڵە مورادی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ و سەفیە مامەش پوور ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار دەستبەسەرکران و دواتر گوازرانەوە بۆ دەسبەسەرگەی سپا لە شاری ورمێ.
شایانی باسە کە تاهیر و مەتین بەزازی دوو کوڕی گوڵاڵە مورادی هەر بەم تۆمەتە دەسبەر کرابوون،کە پاش ماوەیەک ئازاد کراون . ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners