‌ نائیب عەسکەری خەڵکی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ کە نزیکەی سێ مانگ پێش لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “نائیب عەسکەری” دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەی گوازرایەوە.

نائیب عەسکەری ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی خراوەتە پاڵ. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners