سەپاندنی سزای ١٥ ساڵ بەند کردن بەسەر وەفا وەتەندووست

خۆڕاگری: وەفا وەتەن دووست هاووڵاتی خەڵکی مەریوان و چالاکی سیاسی کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوو، سزای ١٥ سال بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ماوەی ۳ ساڵە لە زینداندایە. ناوبراو ساڵی١٣٩٧ لە بەرزاییەکانی سنووری شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعات لە شاری مەریوان گوازرایەوە.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەم ٣ ساڵە دا لە مافی مەرەخسی بەش بووە و تەنانەت رێگە نەدراوە پارێزەری هەبێت ،ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوانە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners